Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 02:13

ڕووسیا بیر لە هێرشێكی نوێ بۆ سەر كیێڤ دەكاتەوە

بەنیازە تا پاییزی داهاتوو سەركەوتن لە ئۆكرانیا بەدەستبهێنێت
کوردستان TV
100%

بە گوێرەی پێگەیەكی هەواڵی سەربەخۆی لاتڤیا بە ناوی (مێدوسا)، سەرۆكی ڕووسیا بیر لە هێرشێكی نوێ دەكاتەوە بۆ سەر كیێڤی پایتەختی ئۆكرانیا و بەنیازە تا پاییزی داهاتوو سەركەوتن لە ئۆكرانیا بەدەستبهێنێت.
لەوبارەیەوە سەرچاوەكانی نزیك لە كرێملین بە مێدوسایان ڕاگەیاندووە، سەرەڕای ئەوەی لە سەرەتای شەڕەكەدا رووسیا نەیتوانیوە كیێڤ بگرێتەوە، بەڵام كرێملین بیر لە هێرشی دووەم دەكاتەوە بۆ سەر پایتەختی ئۆكرانیا، بەو پێیەی وا دیارە هێزەكانی ڕووسیا لە تەواوی ناوچەی دۆنباس پێشڕەوی دەكەن.
هەروەها دوو سەرچاوەی نزیك لە كرملین و سەرچاوەیەكی دیكەی ناو ئیدارەی پوتین بە مێدوسایان راگەیاندووە كە سەركردایەتی رووسیا "كەمترین ئامانج" و "زۆرترین ئامانج"یان هەیە سەبارەت بە سەركەوتن و تەواوكردنی "ئۆپەراسیۆنی سەربازی تایبەت" لە ئۆكرانیا.
سەرچاوەكان ئاماژەیان بەوە كردووە كە كەمترین ئامانجی پێویست بۆ ڕاگەیاندنی سەركەوتن، دەستبەسەرداگرتنی تەواوەتی ناوچەی دۆنباسە، كە هێزەكانی ڕووسیا خەریكە خەریكن بەدەستی بهێنن. بەپێی خەمڵاندنەكانی ئەم دواییە، هێشتا هێزەكانی ئۆكرانیا تەنیا لەسەدا پێنجی لوگانسك و كەمتر لە نیوەی دۆنێتسك كۆنترۆڵ دەكەن. ئامانجی كۆتایی كرێملین دەستبەسەرداگرتنی كیێڤە.
لەلایەكی دیكەوە ڕۆژنامەی "زە گاردیان" بڵاویكردەوە "میراتی ئۆكرانیا لە مەترسیدایە" و "لەژێر هێرشی ڕاستەوخۆدایە"، هەروەها باسی تاڵانكردنی بەشێك لە مۆزەخانەكانی كردووە لەلایەن هێزەكانی ڕووسیاوە.


 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.