Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 00:55

ئه‌مانه‌ن هۆكاره‌كانی هه‌ڵبوونی گڵۆپی بزوێنه‌ر

کوردستان TV
100%


كاتێك گڵۆپی بزوێنه‌ر” Check Engine” هه‌ڵئه‌بێت، به‌دڵنیایی ده‌بێته‌ جێگه‌ی نیگه‌رانی شۆفێران، هه‌ڵبوونی ئه‌م گڵۆپه‌ ڕه‌نگ پرته‌قاڵیه‌ش، نیشانه‌ی بوونی گرفتێكه‌‌و پێویسته‌ له‌سه‌ر شۆفێر له‌زووترین كاتدا چاره‌سه‌ری حاڵه‌ته‌كه‌ بكات، بۆئه‌وه‌ی كێشه‌كه‌ گه‌وره‌ نه‌بێت‌و دواتر به‌پاره‌یه‌كی زۆر چاكبكرێته‌وه‌، یاخود بزوێنه‌ر دواتر به‌ته‌واوی له‌كاربكه‌وێت.
هۆكاره‌كانی هه‌ڵبوونی گڵۆپی بزوێنه‌ر جۆرا‌و جۆر‌و زۆرن، له‌هه‌ندێك حاڵه‌ته‌دا هۆكاری ئاسان‌و ساده‌ن، گرنگترین هۆكاره‌كانیش ئه‌مانه‌ن: -

1 - بوونی كێشه‌ له‌هه‌سته‌وه‌ره‌كانی ئۆكسجین: -
كاری هه‌سته‌وه‌ره‌كانی ئۆكسجین ڕێكخستنی بڕی هه‌وا "ئۆكسجین"ی ڕۆیشتوو بۆ بزوێنه‌ر‌و ناردنی زانیاریه‌ بۆ كۆمپیوته‌ر "ئه‌قڵی" ئۆتۆمبێل، كه‌ له‌ڕێگه‌ی زانیارییه‌كانه‌وه‌، ناردنی بڕی هه‌وا‌و سوته‌مه‌نی‌و سوتانی له‌ناو بزوێنه‌ردا ڕێكده‌خرێت، به‌ڵام كاتێك هه‌سته‌وه‌ره‌كان كارنه‌كه‌ن‌و گرفتیان هه‌بێت، له‌بزوێنه‌ردا بڕی زیاتر له‌پێویست سوته‌مه‌نی ده‌سوتێنرێت‌و ده‌بێته‌ هۆی هه‌ڵبوونی گڵۆپی بزوێنه‌ر.
2 - باش دانه‌خستن‌و قاپات نه‌كردنی سه‌ری تانكی به‌نزین: -
پێده‌چێت زۆرێك له‌شۆفێران ئه‌و زانیارییه‌ نه‌زانن، كه‌ سه‌ری تانكی به‌نزین به‌شێكی سه‌ره‌كی سیستمی گه‌یاندنی سوته‌مه‌نیه‌ به‌بزوێنه‌ر، كه‌ ئه‌گه‌ر كاتێك باش دانه‌خرابێت ڕێگریی ده‌كات له‌دروستبوونی فشار بۆ ناردنی سوته‌مه‌نی بۆ بزوێنه‌ر‌و سوتاندنی بڕی پێویست، هاوكات ڕێگریش ده‌كات له‌به‌هه‌ڵمبوونی به‌نزین، له‌حاڵه‌تێكدا كه‌ گڵۆپی بزوێنه‌ر هه‌ڵبوو بوو، دڵنیاببه‌ره‌وه‌ كه‌ سه‌ری تانكی به‌باشی داخراوه‌ یاخود نا.
3 - بوونی كێشه‌ له‌سیستمی ئه‌كزۆس: - یه‌كێك له‌كاره‌كانی ئه‌كزۆس گۆڕینی یه‌كه‌م ئۆكسیدی كاربۆنه‌ بۆ دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن، كه‌ ده‌رهاویشته‌ی سوتانی به‌نزین‌و سوته‌مه‌نیه‌كانی دیكه‌یه‌ له‌بزوێنه‌ردا، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر گڵۆپی بزوێنه‌ر هه‌ڵبووبوو، پێده‌چێت هۆكاره‌كه‌ی بوونی گرفت بێت له‌و به‌شه‌ی سیستمی ئه‌كزۆسدا.
4 - كۆن بوون ‌و خراپبوونی پلاكی بزوێنه‌ر: -
ئه‌ركی پلاك دروستكردنی چه‌خماخه‌‌و ئاگره‌ بۆ گڕگرتن‌و سوتانی سوته‌مه‌نی‌و هه‌وا له‌ناو بزوێنه‌ردا‌و دروستبوونی هێزی پاڵنان، كاتێك پلاكه‌كان كاری خۆیان نه‌كرد، له‌م حاڵه‌ته‌شدا گڵۆپی بزوێنه‌ر هه‌ڵده‌بێت.
5 - بوونی گرفت له‌وایه‌ره‌كانی په‌یوه‌ست به‌بزوێنه‌ره‌وه‌: - بوونی گرفت ڕێگریی له‌گه‌یاندنی كاره‌با ده‌كات بۆ ناو بزوێنه‌ر‌و گواستنه‌وه‌ی زانیاریه‌كان، له‌م حاڵه‌ته‌شدا وه‌ك پێویست سوته‌مه‌نی‌و هه‌وا ناسوتێت‌و گرفت دروست ده‌بێت، سه‌رئه‌نجام ده‌بێته‌ هۆی هه‌ڵبوونی گڵۆپی بزوێنه‌ر.
*بوونی عه‌ته‌ڵ‌و گرفت له‌سیستمی هه‌سته‌وه‌ری تایبه‌ت به‌ناردنی هه‌وا بۆ ناو بزوێنه‌ر.
*كاتێك پاتری خاڵی ده‌بێت‌و شه‌حنی تێدا نه‌بێت.
* له‌حاڵه‌تی تێكردنی به‌نزین كوالێتی نزم: له‌م حاڵه‌ته‌دا به‌نزینه‌كه‌ كوالێتی باش نییه‌‌و ئۆكتانی كه‌مه‌‌و به‌باشی ناسوتێت له‌بزوێنه‌ردا‌و گرفت دروستده‌كات‌و گڵۆپی به‌نزین هه‌ڵده‌بێت.

ئاماده‌كردنی: ڕێپێدراوی هاتوچۆ فوئاد جه‌لال
ژێده‌ر- هاتووچۆی سلێمانی

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.