Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 22:29

نیویۆرک تایمز: هێرشەکەی سەر پارچین لە تاران بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجام دراوە

کوردستان TV
100%


رۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە زاری سێ ئێرانی و بەرپرسێکی ئەمریکییەوە بڵاوی کردەوە کە تەقینەوەکەی چوارشەممەی رابردوو لە ناوچەی پارچین لە نزیک تاران بەهۆی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژەوە بووە.
بە گوێرەی سەرچاوە ئێرانییەکان کە رێگەیان پێنەدرابوو بە ئاشکرا قسە بکەن، ئەو هێرشە ئێوارەی رۆژی چوارشەممە لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژەوە لە کۆمەڵگەی سەربازیی پارچین لە نزیک تارانی پایتەخت ئەنجام دراوە.
سەرچاوەکان بە رۆژنامەی نیویۆرک تایمزیان راگەیاندووە، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لە باڵەخانەی لێکۆڵینەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سەر بە وەزارەتی بەرگریی ئێران تەقیونەتەوە و بەهۆیەوە ئەندازیارێکی گەنج کە لەو ناوەندە کار دەکات و ئەندازیارێکی دیکەش بریندار بوون.
نیویۆرک تایمز هێرشەکەی بە هاوشێوەی هێرشەکانی پێشووی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و لوبنان وەسف کردووە.
لە کاتێکدا بەرپرسانی ئیسرائیل ئامادە نەبوون هیچ لێدوانێک بدەن، بەرپرسێکی ئەمریکی پشتڕاستی کردەوە کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان هێرشیان کردووەتە سەر پارچین.  بەڵام بە نیویۆرک تایمزی نەگوتووە کێ لە پشت هێرشەکەوەیە و وردەکاری زیاتریشی نەخستووەتە روو.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.