كاتژمێر ده‌ی ئه‌م شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، یاری كۆتایی خولی تۆپی پێی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی لیڤه‌رپول و ڕیال مه‌درید به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ناوبژیوانی فه‌ڕه‌نسی كلیمان تۆربان یاریه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌بات، سه‌ره‌تا بڕیاربوو ئه‌م یاریه له شاری سان پترسبۆرگی ڕوسیا سازبكرێت، به‌ڵام به‌هۆی هێرشی سه‌ربازی ڕوسیا بۆ سه‌ر ئۆكراینا‌و به بڕیاری یوفا، یاریه‌كه بۆ پاریس گواسترایه‌وه.
یانه‌ی ڕیال مه‌درید كه خاوه‌نی ڕیكۆردی پێوانه‌یی نازناوه‌كانی خوله‌كه‌یه به سێزده نازناو، به پشت به‌ستن به كۆمه‌ڵێ ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێ و به ئه‌زموونێكی ده‌وڵه‌مه‌ند له یاریه‌كانی كۆتایی پێشبڕكێ گه‌وره‌كان، ڕووبه‌ڕووی لیڤه‌رپول ده‌بێته‌وه.
یانه‌ی لیڤه‌رپولیش جه‌مسه‌رێكی دیكه‌ی یاری كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنس لیگه كه هه‌وڵی بردنه‌وه‌ی حه‌وته‌مین نازناوی خوله‌كه ده‌دات، هاوكات تۆڵه‌كردنه‌وه له ڕیال مه‌درید دیوێكی دیكه‌ی بیركردنه‌وه‌ی یاریزانانی ڕێدزه كه چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر یانه‌ی شاهانه یاری كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی له لیڤه‌رپول برده‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.