هه‌ر سه‌باره‌ت به‌یاری كۆتایی چامپیۆنس لیگ له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه راهێنه‌رو یاریزانانی ریاڵ مه‌درید راو بیروبۆچوونی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه‌و پێش یاریه‌كه باسیان لێوه كردووه ، كارلۆ ئه‌نشیلۆتی ئیتالی وراهێنه‌ری میرنگی ده‌لێت ، هه‌موو كات یاری كۆتایی قورسه‌و خوێندنه‌وه‌ی جیاوازی بۆ ده‌كرێت ، لای خۆمه‌وه هه‌مان هه‌ستی یاری كۆتایی دووهه‌زارو چوارده‌م هه‌یه كاتێك له لشبۆنه‌ی پرتوگالی یاریمان كرد ، ئه‌نشیلۆتی ده‌لێت كارێكی ئاساییه ئێمه له یاری كۆتایین چونكه رێگایه‌كی قورسمان بری و تووشی تیپی گه‌وره بووین ، به‌لام ئێستا هه‌ست به ئاسووده‌یی ده‌كه‌م .
لای خۆشیه‌وه مارسیلۆ یاریزانی باڵی ریاڵ مه‌درید ده‌لێت ، ئێمه ده‌مێكه به‌شداری ئه‌م خوله ده‌كه‌ین و زۆر باشیش هه‌ست به گرینگی یاری كۆتایی ده‌كه‌ین ، وه‌رزێكی خۆشمان به‌رێ كرد، شایه‌نی ئه‌وه بووین له‌یاری كۆتایی یاری بكه‌ین ، سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان ئاماده‌ن و تامه‌زرۆن بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه
تیۆ كرۆتوای گۆلپارێزه به‌لجیكیه‌ی یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدیش ده‌لێت ، من له دووهه‌زارو چوارده له‌یاری كۆتایی ئه‌م خوله له‌گه‌ل ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید یاریم كردوه‌و به‌رامبه‌ر به ریاڵ مه‌درید دۆراین بۆیه ده‌زانم كه تالی دۆراندن چه‌نده ناخۆشه بۆیه هه‌موو هه‌ولێحك ده‌ده‌م جارێكی تر تووشی دۆراندن نه‌بمه‌وه‌و له‌گه‌ل تیپه‌كه‌م نازناوه‌كه به‌ده‌ست بێنم .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.