یۆرگن كلوپی ئه‌لمان و راهێنه‌ری یانه‌ی لێڤه‌رپۆل دوای كۆتایی هاتنی دوا ئاكاده‌كاریان بۆ یاری كۆتایی به‌شداری له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی كرد‌و باسی له چه‌ند لایه‌نێكی یاریه‌كه كرد.
كلوپ ده‌لێت هه‌موو ئاماده‌كاریه‌كمان بۆ یاریه‌كه كردوه‌و باشیش ده‌زانین له‌یاری كۆتایی چۆن یاری ده‌كه‌ین تا بگه‌ین به‌و ئامانجه‌ی بۆی هاتووین كه‌بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌یه ، راسته ریال مه‌درید تیپێكی به‌ناوبانگه‌و خاوه‌نی راهێنه‌رێكی گه‌وره‌یه به‌لام ئێمه‌ش كۆمه‌لێك یاریزانی باشمان هه‌یه‌و خه‌ون به‌وه ده‌بینین جامه‌كه له‌ئامێز بگرن بۆیه دهمانه‌وێ هه‌موو شتێك له‌ناو یاریگا یه‌كلایی بكه‌ینه‌وه دوربین له‌و هه‌لانه‌ی له دووهه‌زارو هه‌ژده ئه‌نجاممان دا
ترینت ئه‌لیكسانده‌ر ئارنۆلد یاریزانی بالی لێڤه‌رپۆل ده‌لێت ، كاتێك تۆ به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید یاری ده‌كوه‌یت واتا تۆ روبه‌رووی یاریزانی ئاست به‌رزی جیهانی ده‌بیته‌وه، پێشم وایه ئه‌م یاریه ركابه‌ری تاكی به‌هێز ده‌بینین له نێوان یاریزانه‌كان . ئارنۆلد ده‌لێت ڤینیسیۆس جۆنیۆر یاریزانێكی زۆر باش و به جوله‌و خێرایه بۆیه ده‌بێ زۆر به ووردی مامه‌له له‌گه‌ل یاریزانه‌كه‌و یاریه‌كه‌ش بكه‌ین .
كلۆپ: خه‌ون به‌وه ده‌بینین جامه‌كه له‌ئامێز بگرن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.