له گه‌ڕی سیی و سێیه‌می خولی تۆپی پێی یانه پله نایابه‌كانی عێراق، كاتژمێر شه‌ش و سیی خوله‌كی ئه‌مرۆ ئێواره به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی هه‌ولێر میوانداری یانه‌ی سناعه ده‌كات و یاریه‌كه‌ش له یاریگای نێوده‌وڵه‌تی شه‌هید فڕه‌نسۆ هه‌ریری به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
یاریزانانی یانه‌ی هه‌ولێر دوایین یه‌كه‌ی مه‌شقیان بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ یاریه‌كه به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ری سوری نزار مه‌حروس سازكرد، تیپه‌كه‌ی پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان چاوی له‌وه‌یه كۆتایی به ئه‌نجامه خراپه‌كانی بێنێت كه چوار یاری له‌سه‌ریه‌كی دۆڕاندووه‌و به كۆكردنه‌وه‌ی سیی و شه‌ش خاڵ له پله‌ی دوازده‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دێت، له‌به‌رامبه‌ریشدا، یانه‌ی سناعه خاوه‌نی سیی و چوار خاڵه‌و له پله‌ی پازده‌می ڕیزبه‌ند دایه، له‌م وه‌رزه‌دا یانه‌ی شوڕته نازناوی خولی نایابی عێراقی به شێوه‌ی پێشوه‌خت و بۆ شه‌شه‌مین جار له مێژووی خۆی مسۆگه‌ركردووه.
ئه‌م ئێواره‌یه له‌خولی نایابی عێراقدا هه‌ولێر میوانداری سناعه ده‌كات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.