Erbil 38°C شەممە 12 تشرینی یەکەم 19:36

دوو شارۆچكەی دیالە بەهۆی كەمی ئاوەوە هەڕەشەی ئاوارەبوونیان لەسەرە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە، حەمام ئەلتەمیمی، نوێنەری پارێزگای دیالە، هۆشداریدا لە مەترسییەكی گەورە كە پارێزگاكە لە ئەنجامی كەمی ئاودا تووشی دەبێت، ئاماژەی بەوەدا كە دوو شارۆچكە هەیە بەهۆی كەمی ئاوەوە هەڕەشەی ئاوارەبوونیان لەسەرە، بە تایبەت كە لە هاوینی سووتێنەر نزیك دەبینەوە.
ئەلتەمیمی لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ میدیای عێراق رایگەیاند: پارێزگاری دیالە زۆرترین كاریگەری كەمی ئاوی لەسەرەو مەترسییەكەی سنووردار نییە تەنها بە ئاستی كشتوكاڵ ، بەڵكو مەترسیدارە تەنانەت لە ئاستی ئاوی خواردنەوەشدا.
گوتیشی: دوو بەنداو لە پارێزگاكە لە دۆخێكی زۆر ناجێگیردان و حكومەت ناتوانێت پڕۆژەی ناوخۆیی دابمەزرێنێت، یان بگاتە ئەنجامێكی ئەرێنی لە تێگەیشتنە دەرەكییەكان.
هەروەرها جەختی لەوە كردەوە كە دەبێت حكومەت جددی بێت و گرنگی بە كەرتی ئاو بدات، چونكە ئەگەر ئاو نەبێت، كشتوكاڵیش نابێت.
ئەلتەمیمی ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە كە مەترسییەكی گەورە لەسەر پارێزگای دیالە هەیە و بە ڕوونی جەختیان لەسە ئەو بابەتە كردۆتەوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.