Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 02:19

جۆ بایدن : ئەمریكا رۆڵی پێشەنگی هەبووە لە گەمارۆكانی سەر رووسیا و هاوكاریكردنی ئۆكراینا

کوردستان TV
100%

جۆ بایدن لە ئاهەنگی دەرچوونی ئەكادیمیای جەنگی دەریایی لە شاری ئاناپۆلیس لە نزیك واشنتۆنی پایتەخت، گوتارێكی پێشكەش كرد.
بایدن بە ئاماژەدان بە سەركردایەتی ئەم دواییەی ئەمریكا رایگەیاند كە لە شەڕی رووسیا و ئۆكراینادا ئەمریكا رۆڵی پێشەنگی هەبووە لە گەمارۆكانی سەر رووسیا و هاوكاریكردنی ئۆكراینا.
سەرۆكی ئەمریكا گوتی: پوتین تەنها نایەوێت دەست بەسەر ئۆكراینادا بگرێت، بەڵكو بەڕاستی دەیەوێت كولتوور و ناسنامەی گەلی ئۆكراینا لەناوببات، هیچ بیانوویەكی دیكە نییە بۆ ئەوەی لە قوتابخانەكان، نۆرینگەكان، نەخۆشخانەكان و مۆزەخانەكان بدات.
جۆ بایدن هەروەها ئاماژەی بە پاڵپشتیی ئەمریكا بۆ فینلاند و پرۆسەی ئەندامبوونی سوید لە ناتۆ كرد لە ماوەی رابردوودا و ئاماژەی بەوەش كرد كە پوتین دەیویست هەموو ئەورووپا بێلایەن بكات، بەڵام هەموویانی كرد بە ناتۆ.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.