Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 02:14

رووسیا ڕادارێکی هەڵگیراوی دەگمەنی بۆ خۆپاراستن لە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان داهێنا

کوردستان TV
100%

پسپۆڕانی کۆمپانیای "رۆستیخ"ی رووسی رادارێکی هەڵگیراویان داهێنا بۆ پاراستنی دامەزراوە و ژێرخان و شوێنە گرنگەکان لە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان.
نووسینگەی راگەیاندنی کۆمپانیاکە ئاشکرای کرد، ئەم رادارە کێشەکەی 5 کیلۆگرامە و دەتوانێت درۆنە قەبارە بچووکەکان لە دووری هەزار مەترەوە و لە بەرزییەکی نزم ئاشکرا بکات.
بە گوێرەی پسپۆڕان،ئەم رادارە لەسەر بنەمای کاریگەریی دۆپلەر و چارەسەرکردنی ئاماژەی تەنە جووڵاوەکان یان بەشە جووڵاوەکانی کار دەکات وەک، پەروانەی درۆنەکان لە کاتی فڕین، هەروەها لە توانایدایە ئۆتۆمبێلێک لە مەودای زیاتر لە 10 کیلۆمەتر بەدی بکات و، ئەرکی سەرەکی گەڕانە بەدوای ئامانجە ئاسمانییە بچووکەکان کە بە بەرزییەکەی نزم دەفڕن، هەروەها سیستەمە رۆبۆتییە زەمینییەکان و دەتوانێت چاودێری 32 ئامانج بکات لە یەک کاتدا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.