سەرۆك بارزانی لە برووسكەیەكدا سەرەخۆشی لە ڕێبوار یەڵدا دەكات و رایدەگەێنێت، بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی (مارلین یەڵدا)ـی خوشكی بەڕێزتانمان پێ گەیشت. پرسەو سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ئێوە و خانەوادە بەڕێزەكەتان و كەسوكار و ئاشنایانتان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.
دەقی برووسكەكەی سەرۆك بارزانی ...
برووسكەی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ ڕێبوار یەڵدا
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
برای بەڕێز كاك ڕێبوار یەڵدا
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی (مارلین یەڵدا)ـی خوشكی بەڕێزتانمان پێ گەیشت. پرسەو سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ئێوە و خانەوادە بەڕێزەكەتان و كەسوكار و ئاشنایانتان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.
لە خودای گەورە داواكارم سەبر و ئارامیتان پێ ببەخشێت و ڕۆحی خوالێخۆشبووش بە بەهەشتی بەرین شاد بێت.
مسعود بارزانی
۲۸ـی ئایاری ۲٠۲۲
سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە ڕێبوار یەڵدا دەكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.