ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرما سکچوون و ڕشانەوە لەناو منداڵان زیاد دەکات، ئەویش بەهۆی کاریگەری بەرزی پلەی گەرما، ئێستاش سکچوون و ڕشانەوە بەشێوەیەکی بەربڵاو لەناو منداڵان زیادی کردووە.
د. پشدەر عهبدوڵڵا - پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان و گەشەی منداڵ ڕوونکردنەوەی زیاتری لەمبارەیەوە دا و ڕایگەیاند:  هۆکارەکانی سکچوون و ڕشانەوە زۆرن کەواتە لەخۆتەوە چارەسەر بەکارمەهێنە، چونکە چارەسەرەکانیشیان جیاوازن. 
د. پشدەر ئاماژەی بەوە دا کە لەوانەیە هۆکارەکەی ڤایرۆس، بەکتریا، پاڕاسایت، خواردنی شیرینی، هەستیاری بە پڕۆتین، نەخۆشی گەنم و جۆ، ژەهراویبوون یان هەستیاری بە جۆرە خواردنێک و کۆڕۆنا و چەندین هۆکاری تر بێت. 
ئەو دکتۆرە ژمارەیەک هەنگاو بۆ ڕێگەگرتن لە تووشبوون بە سکچوون و ڕشانەوە دەخاتەڕوو کە ئەمانەن:-
1-هەموو ئاوێک بکوڵێنە و ساردی بکەرەوە، ئینجا بۆ خواردنەوە بەکاری بهێنە. 
2-خواردن لەناو سەلاجە هەڵبگرە. 
3-سەوزە و میوە پێش خواردنی جوان بشۆرەوە. 
4-زوو زوو دەستی منداڵەکەت بشۆ، بەتایبەت دوای تەوالێتکردن. 
5-پاک و خاوێنی تەوالێت و حەمام زۆر گرنگە.
                            
                            
                            
                            
                            
    
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.