بەرزبوونەوەی فشاری خوێن هۆکارێکە بۆ نەخۆشییەکانی دڵ ، بۆیە پێویستە لە ڕێگەی خواردن و خوارنەوەی تەندروست کۆنتڕۆڵی بکرێت و هاوسەنگ بکرێت.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی ئێکسپرێسی بەریتانی هاتووە کە "خواردنەوەی چای سوور (کەرکەدی) دەبێتە هۆی دابەزینی فشاری خوێن."
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە چەندین توێژینەوە ئاماژەیان بە سوودەکانی ئەم خواردنەوە سوورە کردووە و پشتڕاستیان کردۆتەوە کە چای سوور، کاریگەری بەهێزی لەسەر دابەزاندنی پەستانی خوێن و ڕێژەی چەوری لە لەشی مرۆڤدا هەیە.
ماڵپەڕەکە ڕوونیشی کردۆتەوە کە توێژەران گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە خواردنی چای سوور بە بەردەوامی مەترسییەکانی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و گیرانی خوێنبەرەکان کەم دەکاتەوە.
نەخۆشییەکانی دڵ و فشاری خوێن نەخۆشی بەربڵاون لە جیهان، بەتایبەت لەنێو ئەو کەسانەی تەمەنیان لەسەرووی 40 ساڵە، ئامۆژگاری دەکرێن هەموو 5 ساڵ جارێک پشکنین بۆ فشاری خوێن ئەنجام بدەن.
هەروەها چای سوور یان چای کەرکەدی، لە عێراق بە کۆجەرات ناسراوە، لە وڵاتانی ئەفریقیا و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا بەشێوەیەکی بەرفراوان دەچێنرێت، ئەم جۆرە چایە، بە گەرمی و ساردی دەخورێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.