Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 22:29

ئێران بۆ یەکەمجار بنکەیەکی نهێنی درۆنەکانی ئاشکرا دەکات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە تەلەڤزیۆنی ئێران بۆ یەکەمجار لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی بنکەیەکی ژێرزەمینی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی نمایش کرد، ئەمەش بەردەوامی پەرەپێدانی تواناکانی ئێران لەم بوارەدا پشتڕاست دەکاتەوە.

پەرەپێدانی درۆن لەلایەن ئێران، ئەمریکا و ئیسرائیل و هاوپەیمانانی نیگەران کردووە، پێشتر ئەمریکا ئێرانی بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دژی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تۆمەتبار کرد.

ئەمریکا لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوو سزای خستەسەر ئەوانەی کە پەیوەندییان بە بەرنامەی درۆنەوە هەیە، ئێرانیشی تۆمەتبار کرد بە یارمەتیدان و پێدانی فڕۆکەی فڕۆکەوان بە هێزە میلیشیاکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

تەلەڤزیۆنی ئێران ئەمڕۆ شەممە لە گرتە ڤیدیۆیەک بنکەیەکی نیشان دا کە سەدان مەتر لەژێر زەوییەوە بوو لە دڵی چیای زاگرۆس لە ڕۆژئاوای وڵاتەکە، پەیامنێری تەلەڤزیۆنی ئێران ئاماژەی بەوەش دا کە بۆ گەیشتن بە بنکەکە لە شاری کرماشانەوە پێویستی بە 40 خولەک فڕینە بە هەلیکۆپتەرێکی سەربازی.

تەلەڤزیۆنەکە ڕایگەیاندووە کە بنکەکە نزیکەی 100 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شەڕکەر و سیخووڕی و چەندان مووشەکی لە خۆگرتووە.

چاودێرانی سیاسی لە جیهان نمایشی ئەم بنکە سەربازییە وەک تەحەداییەکی ئێران لەبەرامبەر ئەمریکا و ئیسرائیل و هاوپەیمانان باس دەکەن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.