Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 21:20

ئەمجارەیان ئەنفلۆنزای تەماتە بڵاوبووەتەوە

کوردستان TV
100%

دوای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڕۆنا و سوورێژەی مەیموون، ئەمجارەیان ئەنفلۆنزای تەماتە لە هیندستان بڵاوبووتەوە، 26 حاڵەتی تووشبوون بە پەتاکە تۆمار کراوە.

میدیاکانی هیندستان ئاماژە بە بڵاوبوونەوەی جۆرە پەتایەکی نوێ دەکەن کە لە بەشێک لە ویلایەتەکانی ئەو وڵاتە بڵاوبووەتەوە، بە ئەنفلۆنزای تەماتە ناوی دەبەن، بەرپرسانی تەندروستی ئەو وڵاتەی نیگەران کردووە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان تووشبووی ئەنفلۆنزای تەماتە لە کاتی تووشبوونی بەم پەتایە، پەڵەی سوور لەسەر پێستی دەردەکەوێت و وشک دەبێت و دووچاری خوراندن دەبێت، هەروەها نیشانەکانی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش، ئازار و ئاوسانی بەربڵاوی جومگەکان، سكچوون و پژمینیشی لەگەڵە.

هەر بەپێی ئەو زانیارییانەی میدیاکانی هیندستان ئاماژەیان بەوەش داوە کە ئەم پەتا نوێیە زیاتر لەناو منداڵان باوە، بەتایبەت منداڵانی خوار تەمەن 5 ساڵ، بە دەگمەن کەسانی پێگەیشتوو تووشی دەبن.

ئەوەش خراوەتەڕوو کە بەهەمانشێوەی حاڵەتەکانی دیکە ئەنفلۆنزا، ئەم پەتایەش درمییە و بەخێرایی لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگوازرێتەوە.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.