له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سەبارەت به پرسی هـەرێمی کوردسـتان و ئالنگـارییەکان ئەکـرەم سـالڵح ـ بەرپرسـی لقی گـەرمیانی پ.د.ک رایگه‌یاند: به گشتی دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی نه‌رێنی هه‌بووه له سه‌ر خه‌ڵكی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌ش وایكرد كه ئه‌و چه‌قبه‌ستوویه كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی و هه‌وڵی دا چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و دۆزه بدۆزرێته‌وه، ئه‌وه‌ش له ئاینده ئه‌كرێت ده‌ره‌نجامی ئه‌و هه‌وڵه به‌رجه‌سته بكرێت.
به‌پێی گوته‌ی ئه‌كره‌م ساڵح لێكتێگه‌یشتن تا ڕاده‌یه‌كی باش دروست بووه ، خه‌ڵكی كوردستانیش پێشوازی له یه‌كریزی لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كات، له‌و ماوه‌یه‌ش پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی هه‌موو لایه‌نه‌كانی كرد بۆ ئه‌وه‌ی یه‌ک وتار له هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له به‌غدا به یه‌ك وتار قسه بكه‌ن .
ئه‌كره‌كم ساڵح گوتی : به‌داخه‌وه هه‌ندێك لایه‌ن هەو‌ڵیاندا كه قه‌یران دروست بكه‌ن له هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی به خواسته‌كانیان بگه‌ن.
گوتیشی: ناكرێت ئه‌وانه‌ی له حكوومه‌تن له لایه‌ك له ناو حكوومه‌ت بن و له لایه‌ك هاوكار نه‌بی بۆ ئه‌و حكوومه‌ته و ره‌خنه‌ت بۆ حكوومه‌ته‌كه هه‌بێت، ناكرێت لایه‌نێك هه‌م له حكوومه‌ت بێت و هه‌م له ئۆپۆزسیۆن بێت .
ئه‌كره‌م ساڵح ئاماژەی بەوەش دا کە حكوومه‌تی عێراق سوودی زۆری له ناكۆكییه‌كانی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان وه‌رگرتووه، عێراق له دۆخێكدایه كه ناكرێت پێشبینی باش بۆ داهاتووی بكرێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.