بە مەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی زیاتر بۆ خەڵکی کەمدەرامەت، حکوومەتی هەرێم بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەت ژمارەیەک یەکەی نیشتەجێبوون بە شێوەی شووقە و قیستى درێژخایەن دروست دەکات، دەستەی وەبەرهێنان لەمبارەیەوە زانیاری نوێ دەخاتەڕوو.
دەستەی وەبەرهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ماوەیەکە لە ھەندێ پەیج و ماڵپەڕ، ھەواڵی بێبنەما لەبارەی مەرجەکانی پێدانی 20 ھەزار شووقەکە بڵاو دەکرێنەوە.
ڕاشیگەیاند: سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان بۆ خێرا جێبەجێکردنی بڕیارەکەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانی وەبەرھێنان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بەڕێوەبرد لەبارەی نرخ و شێوازی قیست و دروستکردنی پڕۆژەکە چەندین پێشنیاز خرانەڕوو.
ئاماژەی بەوەش دا کە "سەرۆکی دەستە لە کۆبوونەوەکە ڕایسپاردن لە سنوورەکانی خۆیان کار لەسەر پڕۆژەکە بکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا ھیچ لەو پێشنیازانە نەبوونەتە بڕیار و بەردەوام کاریان لەسەر دەکرێت."
جەختیشی کردۆتەوە کە ''دڵنیابن حکوومەت ھەوڵ دەدات بە باشترین شێوە ئەو پڕۆسەیە جێبەجێ بکات و کەسانی شایستە سوودمەندبن."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.