بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگەوبانی هەولێر هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە سبەی یەکشەممە ڕێگەی سەرەکی شەقڵاوە-هەریر تەنها سایدی هاتن بۆ هەولێر دادەخرێت.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاگادارییەکی بڵاوکردۆتەوە و تێیدا هاتووە "بە مەبەستی چاککردنەوەی پردی ئاسنی میراوە لەسەر ڕێگەی سەرەکی شەقڵاوە-هەریر، تەنها سایدی هاتن بۆ هەولێر بەشێوەیەکی کاتی دادەخرێت."
ئەوەشی خستەڕوو کە سبەی یەکشەممە لە کاتژمێر 08:00ـی بەیانی تاوەکو 04:00ـی ئێوارە تەنها سایدی هاتنەوە لە هەریر بۆ شەقڵاوە ڕادەگیرێت.
ڕوونیشی کردۆتەوە کە ڕێگەکە بە مەبەستی توندکردنەوەی ئاسن و بووڕغیەکانی و فەرشی پلێتی پردی ئاسنی میراوە دادەخرێت.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژی بەوەش داوە کە شوفێرەکان ئاگادار دەکەینەوە بۆ هاتووچۆکردن دەتوانن سوود لە ڕێگەی تونێلی سۆرک-ماوەران ببینن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.