کۆمپانیای گازپرۆم رووسی بڵاوی كردهوه، ناردنی غاز بۆ ئهوروپا له ڕێگهی ئۆكرانیا بهردهوامه.
كۆمپانیاكه ئاماژهی بەوە كردووه، ئۆکرانیا هێشتا وەک ڕێڕەوێکی سەرەکی ترانزێته بۆ دابینکردنی غازی ڕووسیا بۆ ئەوروپا، تەنانەت دوای هێرشی ڕووسیا بۆ سەر خاکەکەی.
كۆمپانیاكه ئهوهشی بڵاوكردۆتهوه، پێداویستییەکانیان بۆ فینلاند ڕاگرتووه، ئهویش بههۆی ئهوهی كه باسی ئهوهمان كردبوو دهبێ تاوەکو کۆتایی هاتنی وادەی 20ـی ئایار پارهكان به رۆبڵ بدات.
هەروەها کۆمپانیای گازپرۆم لە مانگی نیساندا سزای بهسهر وڵاتانی نادۆستدا سهپاند، ئهویش بههۆی ئهوهی کە گرێبەستی هەناردەکردنی غاز بە ڕوبڵ لەبری یۆرۆ بدەن.
ئاڵۆزییەکانی گواستنەوەی وزە و تێچووی قەیران و لێکەوتە وێرانکەرەکانی لە سەرانسەری جیهاندا ئاڵۆزتر دەکات، لە کاتێکدا نیشانە مەترسیدارەکانی قەیرانێکی توندتری خۆراک و وزە لە پەرەسەندندایە و کاریگەری بەرزبوونەوەی پێوانەیی نرخی سەرچاوەکانی وزەی وەک نەوت و گاز و کاڵای خۆراکی سەرەتایی وەک دانەوێڵە بە تایبەت گەنم و جۆ و گەنمەشامی ههیه.
بانكی نێودەوڵەتی پێشبینی كردبوو لە نوێترین راپۆرتی خۆیدا، ئەمساڵ نرخی وزە بەڕێژەی زیاتر لە 50% بەرزبێتەوە، ئەوەش لەبەر رۆشنایی بەردەوامبوونی قەیرانی رووسیا و ئۆكرانیا، كە لەوانەیە ئەو قەیرانە خێراتر بێت ئەگەر وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا رەزامەندی لەسەر قەدەخەكردنی هاوردەكردنی نەوتی رووسیا بدەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.