وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا دوو بانكی ڕووسی و كه‌سایه‌تییه‌كی كۆریای باكووری خسته نێو لیستی سزاكانی.
وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ئه‌م بڕیاره‌یان بەهۆی ئەوە بووە کە دوو بانكه ڕووسیه‌كه به یارمه‌تی كه‌سایه‌تیه‌كی كۆریای باكوور هاوكار و یارمه‌تیده‌ر بوونه تاوەكو كۆریای باكوور بتوانێت داهاتی دارایی به‌ده‌ست بێنێت و هاوكات په‌ره به به‌رنامه‌ی موشه‌كی و ئه‌تۆمی خۆی بدات و چه‌كی كۆمه‌ڵكوژ به‌رهه‌م بێنێت.
ئه‌م سزایانه له كاتێكدا راده‌گه‌یه‌نرێن كه كۆریای باكوور له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو سێ مووشه‌كی نوێی دروستكراوی وڵاته‌كه‌ی تاقیكرده‌وه كه یه‌کێک له‌وان بالستیكی و كیشوه‌ربڕ بوو.
وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا وێرای جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر پێداگربونی واشنتۆن له سه‌ر به‌رده‌وامی سزا سهپێنداروهكانی دژی كۆریای باكوور، هاوكات داوای له‌و وڵاته كرد بگه‌رێنه‌وه سه‌ر مێزی گفتوگۆ و دانوستان و هاوكات پرۆسه‌ی دروستكردنی چه‌كی كۆمه‌ڵكوژ و موشه‌كی بالستكی رابگرێت.
سزا نوێیەکانی ئەمریکا دوای ڕۆژێک دوای ڤیتۆکردنی پلانی ئەمریکا لە ئەنجوومەنی ئاسایش دێت، بۆ سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر کۆریای باکوور .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.