Erbil 38°C شەممە 12 تشرینی یەکەم 17:27

لە بەغدا رێوشوێنی ئەمنی توند گیراوەتە بەر

کوردستان TV
100%

بەڵگەنامەیەكی سەربازی عێراقی پلانی بۆردومانكردنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و ناوچەی سەوز لە ناوەندی پایتەختی عێراق ئاشكرا كردووە كە بارەگای باڵیۆزخانەكانی ئەمریكا و بەریتانیا و نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییە بیانییەكان لەخۆدەگرێت.
بەپێی ئەو بەڵگەنامەیە دزەپێكراوە كە لەلایەن فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغداوە ئاراستەی بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكان لە دیوی رەسافە و كەرخی پایتەخت كراوە، زانیاری بەدەست گەیشتووە كە گروپە لەیاسا دەرچووەكان ناوچەی سەوز یان فڕۆكەخانەی بەغدا دەكەنە ئامانج.
تا ئێستا هیچ ڕوونكردنەوەیەكی فەرمی لە لایەنی حكومەتەوە سەبارەت بە ڕاستی و ناڕاستی زانیارییەكان، دەرنەكراوە .
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.