مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی ئازادی دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه ته‌قه‌یان له‌ئۆتۆمبێلێك كردبوو.
پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی هاووڵاتییه‌ك له‌بنكه‌ی پۆلیسی ئازادی سكاڵای یاسایی تۆماركرد كه ته‌قه له‌ئوتۆمبێله‌كه‌ی كراوه، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچونیان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران ده‌ستپێكرد.
پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، سه‌ره‌نجام‌و دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، توانرا شوێنی تۆمه‌تباران بدۆزرێته‌وه‌و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی ئازادی‌یه‌وه ده‌ستگیركران.
پۆلیسی سلێمانی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو، له‌ئێستادا هه‌ردوو تۆمه‌تبار (ب، ش، ع) له‌دایكبوی 2004 و (ر، س، ع) له‌دایكبوی 2004 به‌بڕیاری دادوه‌ر ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.
دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران كه ته‌قه‌یان له‌ئۆتۆمبێلێك كردبوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.