Erbil 38°C شەممە 12 تشرینی یەکەم 15:28

فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق سێ تیرۆریستی داعش یان لە پارێزگای دیالە كوشت

کوردستان TV
100%

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق، كوژرانی سێ تیرۆریستی داعشی لە پارێزگای دیالە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە راگەیاند.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی بڵاوی كردەوە كە پشت بەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەكان، فڕۆكە جەنگییەكانی (F-16)ی عێراق لە میانی دوو ئۆپەراسیۆنی ئاسمانییدا، حەشارگەیەكی داعشیان لە ناوچەی زەرلۆك لە زنجیرە چیاكانی حەمرین باكووری پارێزگای دیالە بۆردومان كردووە.
باسی لەوەش كردووە كە لە ئاكامی بۆردومانەكەدا، سێ تیرۆریستی داعش كوژراون و یەكێكی دیكەیش برینداربوو.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.