حكوومەتی ژاپۆن پاكێجێكی پێشكەشكردنی هاوكاری بەپەلەی بە بەهای یەك ملیۆن و 700 هەزار دۆلار بۆ ئۆكراینا راگەیاند كە هێرشەكانی رووسیا بۆسەر ئەو وڵاتە بەردەوامە.
حكوومەتەكەی كیشیدا فومیۆ دوای داواكارییەكان بۆ گەیاندنی هاوكاری مرۆیی بۆ ئۆكراینا بڕیاری دا هاوكاری دیكە پێشكەش بەو وڵاتە بكات.
لەو میانەیەدا ژاپۆن لە رێگای نووسینگەی خزمەتگوزاری پرۆژەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان بە بەهای یەك ملیۆن و 700 هەزار دۆلار هاوكاریی مرۆیی بەپەلە دەگەیەنێتە ئۆكراینا.
وەزیری دەرەوەی ژاپۆن، هایاشی یۆشیماسا رایگەیاند، وڵاتەكەی بۆ پشتیوانیكردن لە ئۆكراینا بەردەوام دەبێت لە كاركردن لەگەڵ كۆمەڵگای نێودەوڵەتی.
ژاپۆن بە بەهای ملیۆنێك و 700 هەزار دۆلار هاوكاریی بەپەلە پێشكەشی ئۆكراینا دەكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.