دوای كۆتایی هاتنی یاری كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنس لیگ و به‌ده‌ست هێنانی نازناوه‌كه له‌لایه‌ن یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی كارلۆ ئه‌نشیلۆتی و تیبۆ كۆرتوای گۆلپارێزو پیاوی یاریه‌كه كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیان سازكرد‌و باسیان له وورده‌كاریه‌كانی یاریه‌كه كرد.
ئه‌نشیلۆتی كه بۆ جاری چواره‌مه له‌گه‌ل دوو یانه‌ی جیاواز ئه‌م نازناوه به‌ده‌ست دێنێت ووتی ، ئێمه هه‌ستمان به گه‌وره‌یی و به‌هێزی یاریه‌كه كردبوو ته‌واوی یاریزانه‌كانیشم له‌سه‌ر ئه‌و دۆخه راهێنابوو بۆیه كه‌متر كه‌وتینه ژێر پاله‌په‌ستۆی یاریه‌كه ، لێڤه‌رپول تیپێكی باشه‌و له‌ته‌واوی ماوه‌ی یاری هێرشیان بۆ سه‌ر گۆلی ئێمه ئه‌نجام ده‌دا به‌ڵام یاریزانه‌كانی ریاڵ مه‌درید كه ئه‌زمونی یاری كۆتاییان هه‌یه زانیان چۆن مامه‌له له‌گه‌ل یاریه‌كه بكه‌ن ، به‌تایبه‌تی تیبۆ كۆرتوای گۆلپارێز كه به‌ته‌واوی گۆله‌كه‌ی داخستبوو .
لای خۆشیه‌وه كۆرتوای به‌لجیكی كه‌له یاری كۆتایی دووهه‌زارو چوارده به‌رامبه‌ر به‌ریاڵ مه‌درید تووشی دۆراندن بوو بوو گووتی . من به‌ته‌واوی راهێنانم له‌سه‌ر ئه‌م جۆره تۆپانه‌و هێرشانه كردبوو ده‌شم زانی هێرشبه‌رانی لێڤه‌رپۆل به‌چ شێوازێك هێرشمان بۆ دێنن ، هه‌موو هه‌ولیشم ئه‌وه‌بوو جارێكی تر تاڵاوی دۆراندنی یاری كۆتایی نه‌چێژم .
ئه‌نشیلۆتی: یاریزانه‌كانی ریاڵ مه‌درید ئه‌زمونی یاری كۆتاییان هه‌یه بۆیه بووینه پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگ
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.