یۆرگن كلوپی ئه‌لمانی و راهێنه‌ری یانه‌ی لێڤه‌رپۆلی ئینگلیزی دوای یاریه‌كه به‌شداری له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی كرد‌و باسی له‌روداوه‌كانی یاریه‌كه‌ی كرد .
كلوب ده‌لێت یاریه‌كی باشمان ئه‌نجام دا‌و هه‌موو كاتی یاریه‌كه یاریزانانی ئێمه له هێرش بردن بوون و چه‌ندین جاریش گه‌یشتینه سه‌ر گۆلی ریاڵ مه‌دردی به‌لام نایاب نه‌بووین چونكه ئامانجه‌كه‌مان نه‌پێكاو نه‌مان توانی گۆل تۆمار بكه‌ین كه‌ئه‌مه‌ش هه‌موو شتێكه له‌یاری تۆپی پێ .
سه‌باره‌ت به‌ئاستی كۆرتوای گۆلپارێز كلوب وتی كۆرتوا له رۆژی خۆیدا بوو ئه‌و هه‌موو ده‌رگاكانی به‌رووی یاریزانانی ئێمه داخستبوو به‌تایبه‌تی گه‌راندنه‌وه‌ی ئه‌و تۆپه‌ی محه‌مه‌د سه‌لاح گه‌وره‌یی و لێهاتوویی ئه‌م گۆلپارێزه نیشان ده‌دات .
سه‌باره‌ت به پلانه‌كانی بۆ وه‌رزی داهاتووی خوله‌كه كلوپ زۆر دلنیا بوو كه وه‌رزی داهاتووش ده‌توانێ تیپه‌كه‌ی بگه‌یه‌نێته یاری كۆتایی بۆیه به پێكه‌نینه‌وه گوتی هۆتێلێكی شاری ئه‌سته‌مبۆلی ولاتی توركیامان بۆ ئاماده‌بكه‌ن .
راهێنه‌ری لیڤه‌رپول: كۆرتوا له رۆژی خۆیدا بوو هه‌موو ده‌رگاكانی به‌رووی یاریزانانی ئێمه داخستبوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.