Erbil 38°C شەممە 12 تشرینی یەکەم 15:24

پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی 14 كه‌سی راگه‌یاند

کوردستان TV
100%


پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی چوارده‌ كه‌سی به‌تۆمه‌تی خواردنه‌وه‌ی مادده‌ كحولییه‌كان راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 29 ى 5 ى 2022، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر  بڵاویكرده‌وه‌، بەشی پۆلیسی فریاکەوتنر، شەوی ڕابردوو ڕێکەوتی (29/28-5-2022) لەسەر شەقامی هەولێر - کۆیە، لە هەڵمەتێکدا (14) کەسیان بە تۆمەتی خواردنەوەی ماددە کحولییەکان لە شوێنە گشتییەکان و باخچەکان دەستگیر کرد و هەروەها دەستیشیان بەسەر چەند ئۆتۆمبێلێک و دەمانچە داگرت. 
پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، تۆمەتبارەکان و ئەو کەلوپەلانەی لایان بوو، بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان، ڕادەستی بنکەی پۆلیسی سەروەران کران.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.