دوای كۆتایی هاتنی یاری كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی یانه پاله‌وانه‌كانی ئه‌وروپا هێرشبه‌رو كابتنی یانه‌ی ریاڵ مه‌دردی كه‌ریم بنزیمه ده‌لێت ئه‌مه خۆشترین و جوانترین یاری كۆتایی خولی یانه پاله‌وانه‌كانی ئه‌وروپا بوو دیتم له‌ژیانی وه‌رزشی خۆم.
كه‌ریم بنزیمه كه سه‌ركردایه‌تی یانه‌ی شاهانه‌ی كرد‌و له‌م وه‌رزه‌ش به تۆمار كردنی پازده گۆل بووه گۆلكاری خوله‌كه ، له دوای كۆتایی هاتنی یاریه‌كه بۆ رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی قسه‌ی كردوه‌و ده‌لێت ، ئه‌م خوله‌ی یانه پاله‌وانه‌كانی ئه‌وروپا خۆشترین و جوانترین خول بوو له‌ژیانی وه‌رزشیم كه بیبینم .
بنزیمه ده‌لێت یاری كۆتایی هه‌موو كات قورسه به‌لام ئێمه گه‌یشتین به‌و ئامانجه‌ی كه‌بۆی هاتبووین وه ئه‌م یاریه‌ش بۆ من جیاواز بوو چونكه له‌ناو فه‌ره‌نساو له‌سه‌ر خاكی ولاتی خۆم ئه‌نجام دراو هه‌موو شتێكی جوانم بینی ، سه‌باره‌ت به به‌ده‌ست هێنانی تۆپی ئالتونی بنزیمه ده‌لێت به دلنیاییه‌وه بیری لێ ده‌كه‌مه‌وه چونكه من هه‌موو شتێكم كرد‌و زۆر نازناویشم به‌ده‌ست هێناو ئێستاش چاوه‌رێ ده‌كه‌م بزانم له داهاتوو چی رووده‌دات .
كه‌ریم بنزیما قسه‌ی له‌سه‌ر به‌ده‌ست هێنانی تۆپی ئاڵتونی كرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.