یانه‌ی وێستێرن یونایتد نازناوی خولی تۆپی پێی یانه‌كانی ئوستڕالیای بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی خۆی به‌ده‌ستهێنا، له یاری كۆتایی خوله‌كه‌دا، یانه‌ی وێستێرن یونایتد به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی مێلبۆرن سیتی پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی برده‌وه.
دوای تێپه‌ڕبوونی دوو خوله‌ك به‌سه‌ر فیكه‌ی ده‌ستپێكی یاری، نونۆ ڕیسی پۆرتوگالی و به‌رگریكاری مێلبۆرن سیتی گۆڵێكی بۆ وێستێرن یونایتد به هه‌ڵه له گۆڵی تیپه‌كه‌ی خۆی به لێدانی سه‌ر تۆماركرد، پاشان هێرشبه‌ری سڕبی ئه‌لێكسانده‌ر پریۆڤیچ گۆڵی دووه‌می وێستێرن یونایتدی له خوله‌كی سیی به‌ده‌ستهێناو گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو.
له گێمی دووه‌میش ئه‌نجامی یاری گۆڕانكاری دیكه‌ی به‌خۆوه نه‌بینی، به‌م بردنه‌وه‌ش وێستێرن یونایتد دوای ته‌نها سێ ساڵ له دامه‌زراندنی، نازناوی خولی ئوستڕالیای بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی خۆی به‌ده‌ستهێناو مێلبۆرن سیتیش نه‌یتوانی پارێزگاری له نازناووی خوله‌كه بكات .
وێستێرن یونایتد نازناوی خولی تۆپی پێی یانه‌كانی ئوستڕاڵیای بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی خۆی به‌ده‌ستهێنا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.