Erbil 38°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 14:13

له‌ پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی كراوه‌ی فه‌ڕه‌نسا ئیگا سویاتێك سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر دانكا كۆڤینیچ تۆماركرد

کوردستان TV
100%


 له‌میانی یاریه‌كانی قۆناغی سێیه‌می پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی كراوه‌ی فه‌ڕه‌نسا له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی و له‌ ڕكابه‌ریه‌كانی ئاستی خانماندا، كچه‌ یاریزانی پۆڵه‌ندی ئیگا سویاتێكی پۆلێنكراوی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی كچه‌ تێنسزانانی جیهان به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر له‌ دانكا كۆڤینیچی مۆنتینیگرۆیی و پۆلێنكراوی نه‌وه‌دوپێنجه‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش سیی و یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی سویاتێك بوو له‌ پاڵه‌وانێتیه‌كانی ئه‌مساڵی تێنسی پیشه‌گه‌ران.
 ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانی یاریه‌كه‌ش شه‌ش سێ، حه‌وت پێنج بوو، به‌م بردنه‌وه‌ش سویاتێكی ته‌مه‌ن بیست ساڵ گه‌یشته‌ قۆناغی چواره‌م و له‌م قۆناغه‌ش ڕووبه‌ڕووی شینوین شینگی چینی ده‌بێته‌وه‌، له‌ یاریه‌كی دیكه‌ی قۆناغی سێیه‌می هه‌مان پاڵه‌وانێتی و هه‌ر له‌ ئاستی خانماندا، كامیلا جیۆرجی ئیتاڵی و پۆلێنكراوی سییه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌ك سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر ئارینا سابالێنكای بیلاڕوسی و پۆلێنكراوی حه‌وته‌می ڕیزبه‌ندی جیهان تۆماركردو خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی چواره‌م، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان چوار شه‌ش، شه‌ش یه‌ك، شه‌ش سفر بوو، له‌ قۆناغی داهاتوودا، جیۆرجی یاری له‌گه‌ڵ داریا كاستكینای ڕوسی ده‌كات.
 

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.