مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە بە ئۆتۆمبێل لە ئافرهتێك و منداڵێكی دابوو دواتر هەڵاتبوو .
له راگهیاندراوێكدا، بهرێوهبهرایهتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردهوه، دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە پۆلیس كە دوو بریندار لەنەخۆشخانەی شارن و بە ڕوداوی هاتووچۆ بریندار بوون ، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردو دوای گەڕان و بەدواداچوونەكان توانرا لەلایەن بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانییەوە ئەو ئۆتۆمبێلە بدۆزرێتەوە كە ڕوداوەكەی پێ ئەنجام دراوە، هەروەها تۆمەتبارەکەشیان دەستگیرکرد كە شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە بووە، لەو ئافرهته و منداڵەی داوەو هەڵاتووە .
پۆلیسی سلێمانی ئاماژه بهوهشدهكات، لەئێستادا تۆمەتبار (ب ، ح ، ك لەدایكبووی 1970 )بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لە بنكەی پۆلیسی بەختیاری لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.