Erbil 38°C شەممە 12 تشرینی یەکەم 13:22

وەزیری وزەی ئێران بۆ تاوتوێكردنی دۆسییەی خۆڵبارین سەردانی عێراق دەكات

کوردستان TV
100%

عەلی سەلاجیقە ، سەرۆكی رێكخراوی پاراستنی ژینگە سەربە سەرۆكایەتی كۆماری ئێران، بەسەردانێك گەیشتە عێراق و لە میانیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن كۆبوویەوە.دوای كۆبوونەوەكە فوئاد حوسێن و عەلی سەلاجیقە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیی هاوبەشیان سازكرد.
وەزیری دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوە داوە كە عێراق لەبارەی دۆسیەكانی ئاو، وشكەساڵی و بەبیابانبوون لە گفتوگۆدایە لەگەڵ لایەنی ئێرانی و گوتی: لەگەڵ عەلی سەلاجیقە، لەبارەی گۆڕانی ئاووهەوا گفتوگۆمان كردووە.
باسی لەوەشی كرد كە گۆڕانی ئاووهەوا، تەنها یەك وڵاتی نەگرتووەتەوە، بەڵكو سنوورەكانی تێپەڕاندووە و ئاماژەی بەوەیش دا كە لە میانی گفتوگۆكانیاندا، دۆسیەی ئاو و بەڕێوەبردنی لەنێوان عێراق و ئێران خراوەتە بەرباس.
وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن راشیگەیاند كە كۆبوونەوەكانی نێوان هەردوو وڵات بۆ تاوتوێكردنی دۆسیەی ئاو بەردەوام دەبێت.
لای خۆیەوە سەرۆكی رێكخراوی پاراستنی ژینگە سەربە سەرۆكایەتی كۆماری ئێران، عەلی سەلاجیقە رایگەیاند كە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ، دەستپێكێكی باشە لەبارەی خۆڵبارین و ئاماژەی بەوەیش دا كە لەگەڵ لایەنی عێراقی، ژمارەیەك دۆسیەی گرنگیان تاوتوێ كردووە.
عەلی سەلاجیقە باسی لەوەش كرد كە عێراق و ئێران خاوەن شارەزان لە بواری چەسپاندنی تەپۆلكەی لمی و گوتی: بەم زووانە لەوبارەیەوە، هاریكاریی یەكتر دەكەین.
گوتیشی: وەزیری وزەی ئێران بۆ تاوتوێكردنی دۆسیەی خۆڵبارین، سەردانی عێراق دەكات.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.