Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 02:23

پۆلێنی بەهێزترین سوپای وڵاتەکانی جیهان بۆ ساڵی 2022 راگه‌یاندرا

کوردستان TV
100%


پێگەی "Global Firepower"ی ئەمریکی پۆلێنێکی نوێی بۆ بەهێزترین سوپاکانی جیهان لە ساڵی 2022 راگەیاندووە، بە گوێرەی پێگەکە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە پلەی یەکەمی ریزبەندییەکە دێت، دوای ئەویش هەریەک لە رووسیا و چین دێن و عێراقیش لە پلەی 34ەمینی ریزبەندییەکەوە دێت لەسەر ئاستی جیهان.
پۆلێنی گڵۆباڵ فایەرپاوەر، پشت دەبەستێت بە توانای ئەگەریی هەموو وڵاتێک بۆ ئەنجامدانی جەنگ لە رێگەی وشکانی و ئاسمانی و دەریاییەوە بە ئامرازە ئاساییەکان، ئەمەش لە رێگەی بەکارهێنانی 50 هۆکاری تاکەکەسی بۆ دیاریکردنی پلەی هێزی وڵاتێکی دیاریکراو هەر لە رووی هێزی سەربازیی و دارایی تا توانای لۆجستیکی و جۆگرافیا.
پۆلێنەکە کە 142 وڵاتی لەخۆ گرتووە، عێراق لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی لە پلەی چوارەم دێت و لە پلەی 34ەمینی ریزبەندییەکەش دێت لەسەر ئاستی جیهان، هەریەک لە کۆسۆڤۆ، يووتان و ئایسلەنداش لە ریزبەندی کۆتایی پۆلێنەکەدا دێن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.