Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 02:25

دۆناڵد تڕەمپ لەبارەی هەڵگیرسانی جەنگی جیهانی سێیەم هۆشداری دەدات

کوردستان TV
100%

سەرۆکی پێشووی ئەمریکا نیگەرانی خۆی لەبارەی ململانێی نێوان ئۆکراینا و ڕووسیا دەردەبڕێت و ئاماژە بەوە دەدات کە پێویستە دانوستان بکرێت پێش ئەوەی ببێتە هۆی هەڵگیرسانی جەنگی جیهانی سێیەم.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە کۆبوونەوەیەکدا لە ویلایەتی وایۆمینگ ڕایگەیاند: ئێستا ئۆکراینا وێران بووە، هۆکارەکەشی بۆ گەمژەیی ئەو شتانە دەگەڕێتەوە کە دەیڵێین و دەیکەین.

ڕاشیگەیاند: ئۆکراینا خەریکە تێک دەشکێت، نەمانبینیوە لە ململانێی نێوان دوو وڵاتدا هێندە خەڵکە کوژرابێت، ئەوە ئاماژەیەکی مەترسیدارە، لەم جەنگەدا هیچ براوەیەک نابێت و پێویستە بۆ سەر مێزی دانوستان بگەڕێنەوە.

ترەمپ ئاماژەی بەوەدا کە ئەو تاکە سەرۆکی ئەمەریکایە لە سەدەی بیست و یەکدا ڕووسیا نەیتوانیوە هیچ چالاکییەکی چەکداری ئەنجام بدات.

سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ئەوەشی خستەڕوو کە "لە سەردەمی سەرۆکایەتی جۆرج بۆش جۆرجیا، لە سەردەمی باراک ئۆباماش دوورگەی کریمەمان لەدەست دا، لە سەردەمی جۆ بایدنی سەرۆکی ئێستای ئەمریکا هەموو شتێکمان لەدەست دا."

ڕۆژی 24-02-2022 بە فەرمانی ڕاستەوخۆی ڤلادیمێر پووتین سەرۆکی رووسیا، سوپای ئەو وڵاتە دەستی بە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بۆسەر ئۆکراینا کرد و تاوەکو ئێستاش ململانێی نێوان هەردوو وڵات بەردەوامە، ئەم جەنگەش کاریگەری جیاوازی لەسەر ئاستی جیهان لێکەوتەوە. 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.