دواى نیوەڕۆى ئه‌مڕۆ یەکشه‌م لە دیوانى پارێزگای هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامدرا بۆ چارەسەرکردنی کەمئاوی و ڕووبەڕووبوونەوەی کێشە و گرفتەکانى.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆمان لەبارەى دەرەنجامى کارەکانى لیژنەى تایبەت بۆ چارەسەرکردنی کەمئاوی و ڕووبەڕووبوونەوەی کێشە و گرفتەکانى کرد و ته‌ئكیدمان له‌سه‌ر خێڕاکردنى پڕۆسەى لێدانى بیرى ئاوى خواردنەوەى بەدیل و نوێ لە هەولێر و دەوروبەرى کردەوە.
ڕاشیگه‌یاند: به‌پێویستمانزانی هاووڵاتییان هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بن له به‌فیڕۆنه‌دانی ئاو و ئه‌نجامنه‌دانی سه‌رپێچی له‌سه‌ر تۆره‌كانی ئاوی خواردنه‌وه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانمان ڕاسپارد بەردەوامبن لەسەر هەڵمەتى بڕینی سه‌رپێچی و زێده‌ڕۆییه‌كانی سه‌ر تۆڕی ئاو و نۆژه‌نكردنه‌وه و چاره‌سه‌ركردنی بیره‌كانی ئاوی خواردنه‌وه‌ی گه‌ره‌كه‌كان و جێبەجێکردنی به‌رنامه و پلانی ڕووبەڕووبونەوەی وشکەساڵی لە سنووری پارێزگای هه‌ولێر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.