بیل گیتس ملیاردێری ئه‌مه‌ریكی پێشبینی كرد له داهاتوویه‌كی كه‌مدا په‌تایه‌كی تری جیهانی به‌رامبه‌ر مرۆڤایه‌تی سه‌رهه‌ڵبدات كه زۆر مه‌ترسیدارتر و بكوژتر بێت له كۆڕۆنا.
گیتس له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی (دیاریۆ)ی ئیسپانی ڕایگه‌یاند: به گریمانه‌ی 50% پێشبینی ده‌كرێ له ماوه‌ی 20 ساڵی داهاتوودا په‌تایه‌كی تری جیهانی سه‌رهه‌ڵبدات.
گیتس ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا له چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌وانیدا هۆشداری دابوو كه ڤایرۆسی كۆڕۆنا له‌ناو نه‌چووه و ڕایگه‌یاندبوو: تا ئێستاش گریمانه هه‌یه جۆرێكی تری كۆڕۆنا سه‌رهه‌ڵبداته‌وه كه زۆر له‌وانی پێشووتر مه‌ترسیدارتر و بكوژتر بێت.
ڕاشیگه‌یاندبوو: تا ئێستا دۆخی خراپترینمان نه‌دیوه، هه‌رچه‌نده نامه‌وێ خه‌ڵك بترسێنم، به‌ڵام پێشبینی ده‌كه‌م جۆرێكی تری كۆڕۆنا یان هه‌ر په‌تایه‌كی تر سه‌رهه‌ڵبدات زۆر مه‌ترسیدارتر و بكوژتر بێت و به‌هۆیه‌وه خه‌ڵكێكی زۆر له‌ناوبچن.
جێی باسه دوای لاوازبوون و كه‌مبوونه‌وه‌ی تووشبووانی كۆڕۆنا له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان جگه له كۆریای باكور كه ئێستا په‌تاكه گه‌یشتۆته ئه‌وێ، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه نه‌خۆشییه‌كی تر له ئه‌وروپا و به‌شێكی وڵاتانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌فریقیا بڵاو بووه‌ته‌وه ئه‌ویش ئاوڵه‌ی مه‌یموونه كه ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له دوایین ئاماردا باس له‌وه ده‌كات زیاتر له 200 تووشبوو له جیهان تووشی نه‌خۆشی ئاوڵه‌ی مه‌یموون بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.