Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 02:23

بە ڤیدیۆ؛ پیاوێک بە خواردنی تیژترین جۆری بیبەر ناوی دەچێتە کتێبی گینس

کوردستان TV
100%

پیاوێک لە ویلایەتی کالیفۆڕنیای ئەمریکا بە خواردنی چەند بیبەرێکی تیژ (توون) بە ماوەیەکی کەم ژمارەی پێوانەیی شکاند و ناوی لە کتێبی گینس تۆمار کرا.

گرێڤۆری فۆستەر توانی لە ماوەی 8.72 چرکەدا سێ بیبەری گەرم لە (کارۆلینا ریپەر) بخوات، ئەمەش بۆ ئەوەی ناوی بچێتە ناو کتێبی ژمارەی پێوانەیی گینسەوە.

چالاکییەکە لە ناوەندی شاری سان دیێگۆ بەڕێوەچوو، فۆستەر توانی ژمارەی پێوانەیی مایک جاکی کەنەدی پێشوو بشکێنێت کە 9.72 چرکە ئەنجامی دابوو.

بیبەری (کارۆلینا ڕیپەر) تیژترین جۆری بیبەرە کە ملیۆنێک و 641 هەزار و 183 یەکەی تیژی تێدایە، تیژییەکەی بەراورد بە بیبەرەکانی دیکە زۆر زیاترە.

جیهان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.