سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر مۆڵەتی ڕێگەپێدانی دروستکردنی خانووی لە بەشێکی زەوییەکانی کەرتی 3 هەزاری گەڕەکی سێبەردان خستە بواری جێبەجێکردنەوە، لە داهاتووشدا کار لەسەر بەشەکانی دیکەش دەکرێن.
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ئەمڕۆ یەکشەم لە ڕێگەی نووسراوی فەرمی (7323) کە واژووی سەرۆکی شارەوانی لەسەرە و ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی 3 کراوە بۆ جێبەجێکردن، ڕێگەپێدانی بۆ دروستکردنی خانوو لە بەشێکی زەوییەکانی کەرتی 3 هەزاری گەڕەکی سێبەردان خستە واری جێبەجێ کردنەوە.
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بۆ بەشەکانی دیکەش لە هەوڵدایە و بەردەوام دەبێت لە کارکردن بۆ ئەوەی لە داهاتوودا ڕێگەپێدان بۆ بەشەکانی دیکەش دەست پێ بکات.
ئەو هاووڵاتییانەی کە خاوەنی ئەو زەوییانەن کە سەرە بلۆکیان بۆ داندراوە و ڕێگای شەقامیان بۆ کراوەتەوە، دەتوان لە ڕۆژی دووشەم ڕێكهوتی 30/5/2022 سەردانی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی 3 بکەن بۆ وەرگرتنی ڕێگەپێدانی دروستکردنی خانوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.