بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 29ـی 05ـی 2022 لە چێشتخانەیەکی بەغدای پایتەختی عێراق تەقینەوە ڕووی دا و بووە هۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی ژمارەیەک کەس.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی بەرگری شارستانی بەغدا ڕایگەیاند: لە چێشتخانەی (لەیلا) کە دەکەوێتە ناوچەی جادریە لە ناوەڕاستی بەغدا تەقینەوەیەک ڕووی دا و بووە هۆی داڕمانی باڵەخانەی چێشتخانەکە کە سێ نهۆم بووە.
ڕاشیگەیاند: تیمەکانی بەرگری شارستانی شەش کەسیان دەرهێناوە کە چواریان گیانیان لەدەست داوە و دوو هاووڵاتییەکەی دیکەش برینداربوون، ئێستاش كۆتاییان به گه‌ڕان به‌دوای قوربانییان له‌ژێر باڵه‌خانه‌كه هێناوە و تیمێکی پسپۆڕی پزیشکی دادوەری لە شوێنی ڕووداوەکەن دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە "ئه‌و چوار كه‌سه‌ی گیانیان له‌ده‌ست دا سه‌رجه‌میان كرێكاری چێشتخانه‌ی لەیلا بوون، دوو برینداره‌كه‌ش هاووڵاتی ئاسایی بوون له كاتی ڕوودانی ته‌قینه‌وه‌كه‌شدا له ده‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌كه بوون."
سەرچاوە نافەرمییەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە ڕووداوەکە بەهۆی تەقینەوەی سیستەمی غازەوە بووە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ ڕاگەیەنراوێکی فەرمی لەلایەن ئاسایش و پۆلیسی بەرگری شارستانی بەغدا بڵاو نەکراوەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.