Erbil 38°C شەممە 12 تشرینی یەکەم 13:17

بەفەرمی جێگرەوەی کەمال ئەترووشی دیاری کرا

کوردستان TV
100%

دوای دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری پێشووی سامانە سروشتییەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە 29ـی 05ـی 2022 بەفەرمی شوێنگرەوەکەی دیاری کرا و دەستبەکاربوو.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە ڕێوڕەسمێکدا کە د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران تیایدا ئامادەبوو، کەمال محەمەد بەشێوەیەکی فەرمی بە وەکالەت لە وەزارەتی سامانە سروشتیەکان دەستبەکاربوو و ئەرکی راییکردنی کاروبارەکانی وەزارەتی لە ئەستۆ گرت.

ڕاشیگەیاند: هەر لە ڕێوڕەسمەکەدا د. ئومێد سەباح، پاڵپشتی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی بۆ وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکاکەت دەربڕی و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە هەردوو ئەرکەکەیدا.

پێشتر لە ڕاگەیەنراوێکی نووسینگەی سەرۆکی حکوومەت ئاماژە بەوە درا کە لە ماوەی ڕابردوودا باری تەندروستیی دکتۆر کەمال ئەترووشی وەزیری سامانە سروشتییەکان جێگیر نەبووە، بۆیە چەندینجار بە مەبەستی چارەسەری مۆڵەتی وەرگرتووە، ئێستاش دووبارە بە مەبەستی چارەسەر بە نیازە سەردانی دەرەوە بکات و پرۆسەی چارەسەریشی کاتی زیاتری پێویستە. لە بەر ئەم هۆیە بە ویستی خۆی دەستلەکارکێشانەوەی ئاراستەی سەرۆکی حکوومەت کرد.

هەر لە ڕاگەیەنراوەکە ئەوەش خرایەڕوو کە بۆ ئەوەی ئامادەنەبوونی دکتۆر کەمال ئەترووشی کاریگەریی نەرێنی لەسەر کاروباری وەزارەت نەبێت، سەرۆکی حکوومەت دەستلەکارکێشانەوەکەی پەسند کرد و بڕیاری داوە کە وەک ڕاوێژکاری سەرۆکی حکوومەت بۆ کاروباری وزە بە پێی توانا و دۆخی تەندروستیی لە خزمەت بەردەوام بێت. لە هەمانکاتدا کەمال محمد ساڵح وەزیری کارەبا ڕاسپێردرا، بە وەکالەت کاروباری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بەڕێوە ببات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.