Erbil 38°C شەممە 12 تشرینی یەکەم 11:28

وەزارەتی بازرگانی: پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بەردەوام دەبێت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە 29ـی 05ـی 2022 لە هەردوو سایلۆی هەولێر و شێخان دەست بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران کرا، جەختیشی کردەوە کە پڕۆسەکە بەردەوام دەبێت.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە "لە ھەردوو سایلۆی ھەولێر و شێخان دەست بە وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران کرا، وەک دەستپێک بڕی ھەزار و 836 تۆن لە سایلۆی ھەولێر و 23 ھەزار و 920 تۆن لە سایلۆی شێخان وەرگیرا."

هەر لە ڕاگەیەنراوەکەدا وەزارەتی بازرگانی جەختی کردۆتەوە کە پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە ڕۆژانی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

ئاماژەی بەوەش داوە کە دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی ھەردوو وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدرال، ڕۆژی 25ـی 05ـی 2022 وەک یەکەم ڕۆژی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکان دەستنیشان کرا و بەڕێوەبەری سایلۆکان ڕاسپێردراون پڕۆسەکە دوانەخەن و بەخێرایی مامەڵەی جوتیاران تەواو بکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.