Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 21:30

3 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە سوورێژەی مەیموون لە ئیمارات تۆمار کرا

کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستی ئیمارات ئەمڕۆ یەکشەممە 29ـی 05ـی 2022، سێ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە سوورێژەی مەیموونی ڕاگەیاند.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی ئیمارات، وەزارەتی تەندروستی وڵاتەکە سێ حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە پەتای سوورێژەی مەیموونی ڕاگەیاندووە، داوا لە هاووڵاتییانی ئەو وڵاتە دەکات ڕێکارەکانی خۆپارێزی بگرنەبەر.

ئەوەشی خستەڕوو کە وەزارەتی تەندروستی بۆ پاراستنی سەلامەتی و تەندروستی هاووڵاتییان، داوا دەکات لە کاتی گەشتکردن و گردبوونەوە لە شوێنی قەرەباڵخ ئاگاداری سەلامەتی خۆیان بن و ڕەچاوی ڕێکارەکانی خۆپارێزی بکەن.

هەر بەپێی هەواڵەکە داوا لە هاووڵاتییان دەکات لە ڕەفتارە ناتەندروستەکان دووربکەونەوە.

ڕۆژی 24ـی 5ـی 2022  یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە سوورێژەی مەیموون لە ئیمارات تۆمار کرا، ڤایرۆسەکە لە چەندین وڵاتی ڕۆژئاوا بڵاوبووەتەوە کە لە رێگەی بەریەککەوتنی ڕاستەوخۆوە دەگوازرێتەوە، نیشانەکانی بریتین لە (تا، ئازاری ماسوولکە، هەڵاوسانی لیمفەکانی لەش، ماندووبوون و دروستبوونی خاڵی سوور لەسەر دەست و ڕووخسار)

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.