وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ڕایگه‌یاند، پڕۆفیسۆر و زانایەکی بەناوبانگی بواری پزیشکی و نەشتەرگەری بۆ خزمەتکردن بەیەکجاری لە وڵاتی بەریتانیا گەڕایەوە کوردستان .
وه‌زاره‌ته‌كه ڕایگه‌یاند: د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی پێشوازی کرد لە پڕۆفیسۆر د. ئەمیر دەباغ پزیشکی پسپۆڕی ڕاوێژکاری نەشتەرگەری گشتی و ڕاگری کۆلێژی پزیشکی پێشووی ساڵانی 1987 تاوەکو 1993 لە شاری هەولێر.
ڕاشیگه‌یاند: لە دیدارێکدا وەزیری تەندروستی بەگەرمی بەخێرهاتنەوە و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ هاتنەوەی بەڕێزیان لە وڵاتی بەریتانیا بۆ بەردەوامبوونی خزمەتکردن لە هەرێمی کوردستان.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: وه‌زیری ته‌ندروستی و د. ئه‌میر ده‌باغ گفتوگۆی تێروتەسەل لەسەر ڕەوشی تەندروستی و چاکسازیکردن لە سیستەمی تەندروستییان کرد، هه‌روه‌ها بۆ سوود وەرگرتن لە ئەزموونی زۆری د. ئه‌میر ده‌باغ و بیرۆکە و پێشنیارەکانیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.