سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی تێکۆشەر و خەباتگێڕ ڕەفیق عارف ئەمین ناسراو بە گوڵەباغ پەیامی سەرەخۆشی بڵاوکردۆتەوە.
سەرۆک مەسعود بارزانی لە پەیامەکەیدا وێڕای سەرەخۆشی ئاماژەی بەوە داوە کە "هەڤاڵ گوڵەباغ پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و خاوەنی میدالیای بارزانیی نەمر و وەفاداری ڕێبازی کوردایەتی و کەسایەتییەکی تێکۆشەری ناوچەی کۆیە و کوردستان بوو، ژیانی خۆی لەپێناو ئازادی و سەرفیرازیی گەلەکەی تەرخان کرد و لەدەستدانی خەسارەتێکی گەورەیە."
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:-
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەر و خەباتگێڕی گەلەکەمان کاک ڕەفیق عارف ئەمین ناسراو بە (گوڵەباغ)ـمان پێ گەییشت.
هەڤاڵ گوڵەباغ پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و خاوەنی میدالیای بارزانیی نەمر و وەفاداری ڕێبازی کوردایەتی و کەسایەتییەکی تێکۆشەری ناوچەی کۆیە و کوردستان بوو، ژیانی خۆی لەپێناو ئازادی و سەرفیرازیی گەلەکەی تەرخان کرد و لەدەستدانی خەسارەتێکی گەورەیە.
سەرەخۆشی لە خۆمان و بنەماڵە و کەسوکار و ئاشنایانی گوڵەباغ و هەموو پێشمەرگە و تێکۆشەرانی کوردستان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای مەزن داوکارم گیانی خوالێخۆشبوو گوڵەباغ بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
مەسعود بارزانی
29ـی ئایاری 2022
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.