شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسی ڕایگه‌یاند، سبه‌ی دووشه‌م شه‌پۆڵێكی گه‌رما له عێراق ده‌ست پێ ده‌كات و له هه‌ندێ ناوچه پله‌كانی گه‌رما ده‌گاته 50 پله‌ی سیلیزی.
حوسێن ئه‌سه‌دی شاره‌زای بواری كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: له سبه‌ی دووشه‌مه‌وه پله‌كانی گه‌رما ڕوو له به‌رزبوونه‌وه ده‌كه‌ن و له هه‌ندێ ناوچه‌ی به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز ده‌بێته‌وه تا ده‌گاته 50 پله‌ی سیلیزی.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌م شه‌پۆڵه‌ی گه‌رمایه ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك به‌رده‌وام ده‌بێت. داواشی له هاووڵاتییان كرد خۆیان له تینی گه‌رما و ڕاسته‌وخۆی خۆر بپارێزن به‌تایبه‌تیش له كاتی نیوه‌ڕۆدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما، له هه‌ندێ ناوچه‌ی عێراق خۆڵبارینی سووكیش ده‌بێت و خێرایی باش ده‌گاته 55 كم له كاتژمێرێكدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.