ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌م شاندێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته شاری به‌غدا و بڕیاره سبه‌ی دووشه‌م زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئه‌نجام بده‌ن به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوانیان.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: ئێوارەی ئەمڕۆ یه‌كشه‌م د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هه‌رێمی كوردستان و د. هانی ئه‌لعیقابی وەزیری تەندروستی عێراقی فیدڕاڵ بەوەکالەت پەیوەندیەکی تەلەفۆنییان ئه‌نجام دا.
ڕاشیگه‌یاند: له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا گفتوگۆی تایبەت بە کاروبارەکانی نێوان هەردوو وەزارەت و هەماهەنگیکردنی زیاتر کرا.
هەر ئەمشەو لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە یاداشتێکی تۆکمەی کێشە و گرفتەکان، شاندێکی وەزارەتی تەندروستی لە ڕێگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێم گەیشتە شاری بەغدا.
بڕیارە شانده‌كه سبه‌ی دووشه‌م زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری تەندروستی عێراق و بەرپرسانی پەیوەندار ئه‌نجام بده‌ن، هه‌روه‌ها سەردانی دامودەزگاکانی پەیوەندار بکەن بۆ چارەسەری کێشە و گرفتە هەڵپەسێردراوەکان و هەماهەنگیکردنی زیاتر بۆ دابینکردنی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و ئامێر و سازدانەوەکان و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بۆ هەرێمی کوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.