Erbil 38°C شەممە 12 تشرینی یەکەم 11:26

گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی: پەرلەمانی کوردستان دەست بە دانیشتنەکانی دەکاتەوە

کوردستان TV
100%


 گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان رایده‌گه‌ێنێت، سەرەتای مانگی داھاتوو دەست بە دانیشتنەکانی پەرلەمان دەکرێتەوە، ئەولەویەتیش بۆ ئەو پڕۆژەیاسایانە دەبێت کە خوێندنەوەیان بۆ کراوە.

پێشەوا ھەورامی، گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند: دوای کۆبوونەوەی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان و فراکسیۆنەکان بڕیار درا کە سەرەتای مانگی داھاتوو دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان دەست پێ بکەنەوە و ئەوەی گرنگە بەربەستەکە بشکێت و بڕیارە دووی مانگی داھاتوو دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوام بێت.

گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی ده‌شڵێت: ئەولەویەت لە کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی کوردستاندا بۆ ئەو پڕۆژەیاسایانە دەبێت کە خوێندنەوەی یەکەم و دووەمیان بۆ کراوە، هەرچەند ھەموو پڕۆژەیاساکان گرنگن، بەڵام ئەولەویەت بۆ ئەو پڕۆژەیاسایانە دەبێت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.