هەواڵی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی سەركردەکانی ئەرووپا ، لە چوارچێوەی شەشەمین خولی گەمارۆکانی یەکێتیی ئەوروپا بۆ سەر رووسیا بۆ بڕیاردان لەسەر قەدەغەکردنی هاوردەکردنی نەوتی رووسیا، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت نزیك دهبێتهوه 120 دۆلار.
پێگەی ئۆیل پڕایس، بڵاوی کردەوە بەیانی ئەمڕۆ دوشەممە 30 ى 5 ى 2022، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بە 119دۆلار وههشت سەنت مامەڵەى پێوە كرا.
ههروهها نرخى هەر بەرمیلێک نەوتى تەکساسى ئەمریکیش بە 115 دۆلار ههشت سەنت مامەڵەى پێوە كراوه.
ماوەی چەند رۆژێكە نرخەكانی نەوتی لە بازاڕدا دەستییان بە بەرزبوونەوە كردووە و چاودێران بەرزبوونەوەكە بەهۆی هەوڵەكانی وڵاتانی ئەوروپا بۆ بایكۆتكردنی نەوتی ڕووسیا دەگێڕنەوە.
نرخى بهرمیلێك نهوت له 120 دۆلار نزیك دهبێتهوه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.