Erbil 38°C شەممە 12 تشرینی یەکەم 11:28

3 تۆمەتبار دەستگیر كران

کوردستان TV
100%


پۆلیسی سلێمانی دەستگیر كردنی سێ‌ تۆمەتباری راگەیاند، كە یەكیان تەقەی كردووە و دوانەكەی تریان چەكی بێمۆڵەتیان هەڵگرتووە.
پۆلیسی سلێمانی لە بڵاوكراوەیەكدا رایگه‌یاند، لەهەڵمەتێكی گەڕان و پشكنیندا كە لەلایەن بنكەی پۆلیسی رزگاری و نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی رزگارییەوە ئەنجامدرا، توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێت كە چەكی بێمۆڵەتیان پێبووەو دەستیشگیراوە بەسەر دوو چەكدا لەجۆری دەمانچە.
پۆلیسی سلێمانی راشیگه‌یاندووه‌، تۆمەتباران كە لە دایكبووی ساڵانی 1975 و 2003ن بەبڕیاری دادوەر راگیراوان و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.
پۆلیسی سلێمانی جەختی لەوەش كردووەتەوە، لەچالاكییەكی ترداو لەلایەن بنكەی پۆلیسی رزگارییەوە توانرا تۆمەتبارێك كە لە دایكبووی ساڵی 1984ە دەستگیربكرێت كە تەقەی كردبوو، بەبڕیاری دادوەر راگیراوە و لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیراوە بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.