Erbil 38°C شەممە 12 تشرینی یەکەم 09:23

گۆڕستانەكانی سلێمانی شوێنی ناشتنی مردوویان تێدا نەماوە

کوردستان TV
100%


شارەوانی سلێمانی هاوڵاتیان لەوە ئاگادار دەكاتەوە، كە گۆڕستانەكان شوێنی ناشتنی مردوویان تێدا نەماوە و پێویستە لە گۆڕستانی نوێی سلێمانی مردووەكانیان بنێژن.
شارەوانی سلێمانی لە ئاگادرییەكدا بڵاویكرده‌وه‌، ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیانی شاری سلێمانی دەكەن كە سەرجەم گۆڕستانەكانی سنوری شارەوانی سلێمانی جێگای ناشتنی مردوویان تێدا نەماوە.
هەر بەپێی ئاگادرییەكەی شاره‌وانی سلێمانی، داواكارن لە هاوڵاتیان كە پێویستە بۆ لەمەودوا مردووەكانیان لە گۆڕستانی نوێی سلێمانی لەسەر رێی هوانە نزیك شاری مامۆستایان بەخاك بسپێرن.
جەخت لەوەش كراوەتەوە، گۆڕستانەكان جێگای ناشتنیان تێدانەماوە و قەڕەباڵغییەكی زۆری دروستكردووە لەناو شاردا، ئەوەش ناڕەزایی هاوڵاتیانی لێكەوتووەتەوە، بەپێچەوانەوە ناچارن رێكاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچیكار بگرنەبەر.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.